رێزان ساڵح: له ماڵێكی گوندێك له دەڤەری بارزان، مۆزەخانەیەکی کلتوری و کەلەپورییمان داناوە
رێزان ساڵح، لە دایكبووی ساڵی 1987 و نیشتەجێی گوندی بازێ - ناحیەی بارزان - قەزای
مێرگەسۆره.
فەرمانبەره له بەرێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و
ئەنفالکراوانی بارزان، سەرەرای کارەکەی کاری نوسین دەکەم و خاوەن سێ كتێبی چاپکراوه،
هەروەها ههندێك كات لە تۆرەکانی کومەڵایەتی بابەتی فێرکاری جوار و جۆر بڵاودەکاتهوه.
رێزان سهبارهت
به كلتور دهڵێت: کلتور ناسنامەی هەموو میلەتێکە، پاراستی کلتور و دابونەریت
ئەرکە لەسەر شانمان کە بیپارێزین وهەوڵ بۆ زیندوکردنەوەی بدەین.
نەوەكانمان ئاشنای کلتور و ژیانی باب و پابیرانمان بن،
من و هاوسەرم هەوڵمانداوە لەرێگەی کەناڵێکی تایبه تی یوتیوب کلتور و کەلەپور و
کەرەستەی کونی باوانمان بدەینە ناسین. من
ئافرەتێکی لادێم و لە لادێیەکی دەڤەری بارزان لە ماڵێکی گوندیدا مۆزەخانەیەکی
کلتوری و کەلەپورییمان داناوە و بەبەردەوامی بەهەموو رێکا و شیوازیک هەولێ پاراستن
و زیندوکردنەوەی کلتور ورەسەنایەتی و فەرهەنگ و دابونەریت دەدین.مەبەستمانە مۆزەخانەی ماڵی کلتوری
بارزان ببێتە پردێک بو ئاشانبوونی بە کلتور و زیندوو راگرتنی.
لەم ماڵەدا دەیان بەش هەن و هەزران کەرەستەو کەلوپەلی
کلتوریمان کۆکردۆتهوه و پاراستوومانه، میوانان سەردانمان دەکەن و ساتێکی پڕ لە مهفا
به سه ردەبەن.
بەشەکانی موزەخانەی ماڵی کلتوری بارزان بریتین لە:
- پاراستن و
زیندوکردنەوەی کلتور و کەلەپوور، لەم بەشەدا نزیکەی 4000 چوار هەزار
کەرەستەو جلوبەرگ و شتومەک و بابەتی کۆن نمایش و پارێزراون.
- دراوەکان، هەوڵمانداوە دراوی زیاتر لە 120
وڵات کوبکەینەوەو هەندێکیان لە موزەخانەکەمان نمایش بکەین.
- یادگارییەکانی خوێندن، لەو بەشەدا
هەوڵمانداوە هەموو ئەو کەرەستە و کتێب و
ئەو بابەتانەی کە پێشوتر بۆ خوێندن بە کارهاتوون، کۆیان بکەینەوە.
- چێشتخانە، ئەم بەشە لەم
کەرەستانە پێکدێت کە بژێوی ژیانی باب و باپیرانمان لەسەر بووە، زۆربەی ئەو
قاپ و قاچاغانەی کە لە چێشتخانهی جارانی کوردەواریدا بەكاردەهاتن.
- کارە دەستیەکان، لەم بەشەدا هەموو ئەو کارە
دەستیانە دەپارێزرێن کە جاران دایکانمان هەم بۆ جوانکاری و هەم بو بژێوی ژیانیان
چنیویانە.
- بەڵگەو دیکومێنت، لەم بەشەدا زیاتر لە دە
هەزار بەڵگە و دیکومێنتی چوار و جۆر کە تەمەنی هەندێکیان نزیکەی دووسەد ساڵە
ئەرشیف کراون، بە بەردەوامی مێژونوسان و توێژەران سودی لێ دەبینن، سەرەرای ئەمەش
نزیکەی چل هەزار وێنەی فۆتوی و ئەلکترونی هەن کە ژیان و خەبات و قوربان دان و
نەهامەتی و دەردە سەری کورد و کوردستان دەخەنە روو، زۆربەی دەزگا و کەناڵەکانی
ڕاگەیاندن، سودیان لێ بینیووە.
- کتێبخانە، لەم بەشەدا هەزاران کتێب و سەر چاوەی جۆرا و
جۆرهەن، کە بەردەوام قوتابیان و توێژهران سەردانمان دەکەن و سودییان لێ دەبینن.
- کەرەستە و یادگارییەکانی شەهیدان لەم بەشەدا هەوڵمانداوە،
کەلوپەل و یادگاری شەهیدان ئەرشیف بکەین.
- یادگارییەکانی جینۆساید و ئەنفالکراون لەم
بەشەشدا کەرەستە و یادگاری ئەنفالکراوان پارێزراوان.
ئەمانەو دەیان بابەتی تر مەبەست له هەموو ئەمانە
ناساندنی مێژوو شارستانیەتی کورد و کوردستانە و بەرای ئێمە ئەمانە گرنگ و پێوست
بونەوەی نوێ و داهاتوو بمینن و بناسێندرێن.
وتەی من بو ئافرەتان، هیوادارم هەمیشە گەشبین بن هەروەها
ئەگەر بەهرەیەکیان هەیە بو هیچ شتێک درەنگ نیە، بە بوێری جورئەتەوە کار و
تواناکانیان بخەنە روو، چونکە من هیچ جیاوازییەک نابینم لە نێوان ڕەگەزی نێر و مێ
هەردووکمان خاوەن هێز و تواناین، پێویستە هەریەکەمان بە پێی توانای خۆمان خزمەتی نیشتمان
بکەین.
نیگار نجات