ئازاری دایكانی ئه‌نفال

ئافرەتە پێشەنگەكان
31/07/2021

ئەمرۆ ساڵیادی رۆژێكی تاریكە لە مێژووی گەلەكەماندا، بەرلە38 ساڵ رژێمی بەعسی بەشێوەیەكی دڕندانە هەشت هەزار پیاوی پیرو گەنجی بارزانیی هەر لە تەمەنی نۆ ساڵی هەتا بە ساڵا چوو، راپێچی بیابانەكانی باشووری عێراق كرد و بە شێوەكی نامرۆڤانە كۆمەڵكوژی كردن. ئەم یاده‌ لە بیرناكرێت نازانم چی بڵێم و چی بنووسم، لە جلە رەشەكان و فرمێسكە هەمیشەییەكانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌م یان له‌ كام خەمی نەبراوەوه‌ دەست پێكەم و حه‌سره‌ت هه‌ڵكێشم
.
لەوانەیه‌ وشەكانم لە ئاستی گەوره‌ی رووداوەكەدا نەبێ زوڵم لە هەمووئەوژنە خۆراگرانە بكه‌م كە تائێستاش بەردەوام ده‌ژین، یه‌كێك له‌و ئافره‌ته‌ خۆرگرانه‌ شێره‌ژنێكی دەڤەری بارزان دایكە (حەلیم حمێ أحمد)مێرگەسۆری هاوسەری ئەنفال (سەیدا خاڵ هەمزە )مێرگەسۆری و كوری ئەنفال (عبداللە سەیدا خال هەمزە) (خورشید سەیدا خال هەمزە).

دایكە حەلیم دوای ئەنفالكردنی هاوسەر و كورەكانی بۆ ماوەی دووساڵ لە قوشتەپە دەمێنێتەوە، سە ختی ژیانی زۆر بینیوە هه‌روه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێده‌كات كه‌ لەلایە ن رژێمی بەعس ئاو كارەبا و خواردن لێ قەدەغە كراوه‌، دایكە حە لیم پاش دوو ساڵ ئەگه‌رێتەوە شاری هە ولێر و دەڵێت خە ڵكی هەولێر زۆر دلسۆز بوون له‌گه‌ڵ دایكە ئەنفالكراوەكان، یارمەتی و هاوكاری ئێمه‌ی بارزانیەكانیان ده‌كرد.

 دایكە حەلیم ئەڵێت: چوار منداڵم هەبوو ژیانێكی زۆرسە ختم بردە سەرتا منداڵه‌كانم گەورەكردن،  به‌رده‌وام ئیشم ئه‌كرد لەكاتژمێرشه‌شی به‌یانی هه‌تا چواری ئێواره‌ بۆئه‌وه‌ی بژێوی ژیانی خۆمان دابین بكه‌م. بۆ منداڵه‌كانم ئیش و زرعاتم ئه‌كرد لە پردێ و ئێستاش له‌ قەزای مێرگەسۆر لە لای كچ وكوره‌كه‌ی خۆم ژیان بەسەر ئه‌به‌م.

دایكە حەلیم ئەڵێت هەموو هیوام ئه‌وه‌یه‌ كوردستان سەربەخۆ بێت باچیتر دەردە سەری و ناهەمواری ژیان نەبینیین و هەموو میللە تی كورد پاڵپشتی سەرۆك بارزانی ده‌كه‌ن، هیوای تەمه‌ن درێژی بۆ ده‌خوازم.



نیگار نجات

Designed and developed by AVESTA GROUP