شاندێكی مهكتهبی سكرتارییهتی یهكێتی ئافرهتانی كوردستان سهردانی سۆران-یان كرد
ڕێكەوتی ٣١ی ٨ی ٢٠٢١; شاندێکی
مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، بە سەرپەرشتی د. ڤیان
سلێمان سکرتێری ڕێکخراو، سەردانی بارەگای لقی ١٠ی پارتی دیموكراتی كوردستان-یان لە
سۆران كرد و لەلایەن بەرپرسی مەکتەبی رێکخراوە جەماوەری وپیشەییەکانەوە پێشوازییان
لێكرا.
پاشان بەئامادەبونی بەرپرسی ناوچە
وبەرپرسی بەشی جەماوەرییەکانی ناوچەکانی سنورەکە، كۆبونەوەیەكی فراوانیان لەگەڵ
ئەنجوومەنی سۆرانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان و ناوەندەکانی سەربە ئەنجوومەن
ئەنجامدا و تیایدا تاوتوێی پێشخستنی زیاتری کاری ڕێکخراوەیی لە دەڤەرەكە كرا.