ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی
مافی مرۆڤ پەیامێک لەبارەی هۆشیار کردن و بەئاگا هێنانەوەی کومەڵگا سەبارەت بە هەڵسوکەوتکردن
و چۆنیەتی بەکارهێنانی تۆڕە کومەڵایه‌تییەکان وحاڵەتەکانی ئەو دواییه بڵاو دەکاتەوە.
به‌داخه‌وه ماوه‌یه‌كه
چه‌ندان حاڵه‌تی نه‌خوازراو و دوور له‌به‌هاو كه‌لتورو یاساكان و بنه‌ماكانی مافی
مرۆڤ له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو بۆته‌وه و زۆربه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ش كچان و
گه‌نجانی كردۆته ئامانج وه‌ك بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه‌و قسه‌ی نه‌شیاوو هه‌ڕه‌شه‌كردن
و سوكایه‌تی كردن به تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه.
ئێمه نیگه‌رانی
خۆمان ده‌رده‌بڕین له بڵاو بونه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه كه كاریگه‌ری ته‌واوی ده‌بێت
له‌سه‌ر ئاسایشی تاك و كۆمه‌ڵگه و به‌لاڕێدا بردنی گه‌نجه‌كانمان و خه‌ریكه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر ئایینده و په‌روه‌رده‌كردنی لاوانمان دروست ده‌كه‌ن هیواش
هیواش ده‌بێته مایه‌ی دابڕانی تاكه‌كانی خێزان.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی
مافی مرۆڤ له سۆنگه‌ی به‌رپرسیارێتی وئه‌ركی خۆمان كه هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان
وداكۆكی كردنه له‌مافی گشتی و پاراستنی شكۆی مرۆڤه‌كان له‌نزیكه‌وه چاودێری ئه‌و
بابه‌ته‌مان كردوه كه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌گوزه‌رێ و مه‌ترسیه‌كانی به‌رده‌وامی
ئه‌و بابه‌ته‌شمان ته‌واو دیراسه كردووه، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی له‌و چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو
بڵاو بۆته‌وه كه ژماره‌یه‌ك كچی گه‌نج و هه‌رزه‌كار ناچار ده‌كرێن به بڵاو
كردنه‌وه‌ی په‌شیمانی و وتنی قسه‌ی نه‌شیاو به‌خۆیان له‌به‌رامبه‌ر بڵاو نه‌كردنه‌وه‌ی
وێنه‌و ڤیدیۆیان كه گوایه لای كه‌سێكه‌و ئه‌و كه‌سه‌ش هه‌ڕه‌شه له‌و كچانه ده‌كات.
ئه‌وپرسه ته‌واو بابه‌تێكی مرۆیی و
یاسایی یه‌و پێچه‌وانه‌ی هه‌موو پره‌نسیپ وبنه‌ماكان و یاسا كارپێكراوه‌كانه‌و بۆته
مایه‌ی بڵاو كردنه‌وه‌ی ترس و نیگه‌رانی لای هاوڵاتیان به‌رامبه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
و ئه‌و خه‌ڵك و باندانه‌ی خه‌ریكی له‌خشته بردنی گه‌نجانی ئه‌و هه‌رێمه‌ن.
ئێمه به‌ووردی
له ڕێگه‌ی تیمێكی تایبه‌تی ده‌سته‌وه به‌دوا داچونمان كردوه‌و به‌رده‌وامین بۆ
ئه‌و بابه‌ته‌و مه‌ترسیه‌كانی و وه‌رگرتنی زانیاریه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌و ده‌رگاشمان
كراوه‌یه بۆ وه‌رگرتنی سكاڵای ئه‌و لاوانه‌ی بونه‌ته قوربانی ئه‌و كه‌سانه له
تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی و لای خۆشمان هه‌رچی پێویست بێت هاوكارده‌بین وبه‌تایبه‌ت هه‌ماهه‌نگ
ده‌بین له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منیه‌كان، هیواشمان وایه بتوانن سه‌رچاوه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه
و ئه‌و كه‌سانه بدۆزنه‌وه‌و ڕاده‌ستی یاسایان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری بكه‌ن له
هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌و جۆره‌و پاراستنی لاوانمان له ده‌ست ئه‌وباند و خه‌ڵكه ده‌روون
پیس و نه‌خۆشانه ، هه‌روه‌ها ئه‌ركی دایكان و باوكان و هەموو لایەکمانە پێکەوە هەوڵبدەین
گەنجامان و تەواوی بەکار هێنەرانی تۆڕە کومەڵاتییەکان هۆشیار و ئاگادار بکەین له
هه‌ڵس وكه‌وت و چۆنیەتی مامه‌ڵەکردنیان بەتۆڕە
کومەڵاتییەکان بۆ ئەوەی چیتر نەبنە قوربانی مێشکی پیسی ئەو باند و گروپانە.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی
مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان
1ی ئه‌یلولی 2021