ناسكه عه‌بدوڵا: كار بۆ دروستکردنی زانکۆیه‌ك دەکەین لە دەڤەرەکەمان
بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر
ئاستی عێراق 17 كاندیدی ئافره‌تی هه‌یه كه دابه‌شبوون به‌سه‌ر بازنه جیاوازه‌كاندا،
لێره‌دا به‌شێك له‌به‌رنامه‌ی كاندیدانی ئافره‌تان ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
ناسکە عه‌بدوڵا ره‌سوڵ، كاندیدی ژماره (30) بازنه‌ی 4، ئیداره‌ی
راپه‌رین و قه‌زای دوكان به‌ناحیه و گوده‌كانی، دەرچوی پەیمانگەی مامۆستایانی مەڵبەندی
ھەولێر و کۆلێژی ماف بەشی یاسا زانکۆی سەلاحەدینه، ئەندامی مەکتەبی ناوەندی رێکخراوە
جەماوەری و پیشەییەکانه.
ناسكه عه‌بدوڵا ده‌ڵێت: کار‌و بەرنامه‌م بۆ ئاینده ئه‌وه‌یه كه بەر لەھەموو
شت من پارێزەری خەڵکی کوردستان دەبم، دەنگی
دلێری خەڵکی ناوچەکەم دەبم کە چەندین ساڵە ھیچ نوێنەرێکی نەبووە لە بەغدا.
کار لەسەر دروستکردنی زانکۆ دەکەین لە دەڤەرەکەمان، کار لەسەر بوژانەوەی گەشت
و گوزار دەکەم، کار لە دەبمە پاڵپشت و داکۆکیکاران لە جوتیاران، لە بنەماڵەی پێشمەرگە
و شەھیدان، نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵکی بەشخوراوی دەڤەرەکەم دەبم.