یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای به‌ ئه‌نجام گه‌یاند

کوردستان
27/09/2021

 ڕۆژی٢٧ی ئەیلول٢٠٢١؛ ئەنجومەنی باڵای یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بە ئامادەبوونی ھەڤاڵی بەڕێز (فازڵ ميرانى) سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەڕێز زەعیم عەلی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەڕێز (ئەڤین هروری) ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی دەستەی رێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکان و بەڕێز ئامینە زیکری ئەندامی لیژنەی باڵای بانگەشەی ھەڵبژاردن و بەڕێز د. ڤیان سلێمان سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا. بەڕێز سکرتێری مەکتەبی سیاسی، تیشکی خستەسەر ڕۆڵ و پێگەی مێژوویی و ئێستای یەکێتی ئافرەتان و چەند پرسێکی پەیوەندار بە دۆزی ئافرەت و ڕۆڵی لە بزاڤی نەتەوەیی و لە کۆمەڵگە و ڕوانگەی دیموکراسخوازانەی پارتی بۆ پرسی ئافرەت. ھەروەھا لەسەر ھەڵبژاردن و بەرنامەی پارتی لەم پرۆسەیە و ڕوانگەی نیشتمانی پارتی بۆ کوردستان و ،گرنگی ڕۆڵی یەکێتی ئافرەتان و ڕێکخستنەکانی لە ھۆشیارکردنەوەی ئافرەتان لە گرنگی دەنگدان بە پارتی و سەرکەوتنی گەورەی پارتی، بەڕێز سکرتێری مەکتەبی سیاسی ڕێنمایی و ڕاسپاردەی پێویستی بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی باڵا ھەبوو.

کۆبوونەوەکە بە وتەی بەڕێز بەرپرسی دەستە و بەڕێز سکرتێری ڕێکخراوەکەمان و ھەڤاڵانی دیكەی بەشداربوو و سەرنجی ئەندامان و گفتوگۆی بەرھەمدار، کۆتایی ھات.



Designed and developed by AVESTA GROUP