سكرتێری یهكێتی ئافرهتانی كوردستان بهشداری ۆرك شۆپێكی له وڵاتی ئهردهن كرد
لە ڕێکەوتی٢ تا ٤ی نۆڤەمبەر، لە عەمانی پایتەختی ئوردون، لەسەر
بانگێشتی (کۆمەڵەی ئافرەتانی عەرەب لە ئوردون)، (دکتۆرە ڤیان سلێمان) سکرتێری
یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بەشداری ورکشۆپێکی کرد کە تایبەت بوو بە داڕشتنی
نەخشەڕێی کاری ڕێکخراوەکان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا بۆ
بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەر، کە تێیدا نوێنەرانی نزیکەی (٦٠)
ڕێکخراو لە ھەرسێ وڵاتی عێراق، لوبنان و فەلەستین بەشداربوون.
لە ورکشۆپەکەدا چەندین بەرنامە و
تەوەری گرنگ گفتوگۆ کران و ڕا و بۆچوونی جیا جیا بۆ مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی
کارامەیی ڕێکخراوەکانی ئافرەتان و، لە چۆنیەتی پشتگیریکردن لە ئافرەتانی ڕزگاربوو
لە توندوتیژی خرانەڕوو لە ماوەی سێ ڕۆژی پڕ کاری بەرنامەکانی ورکشۆپەکە توانرا
نەخشەڕێی کاری ڕێکخراوەکان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا بۆ
بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەر دابنرێت.