یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان پیرۆزبایی له به‌رپرسی به‌رلینی رێكخراوه‌كه‌یان ده‌كات
یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان له په‌یامێكدا پیرۆزبایی له به‌رپرسی ناوه‌ندی به‌رلینی رێكخراوه‌كه‌یان ده‌كات به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی بۆ كارگێر لقی 6ی ئه‌وروپای پارتی دیموكراتی كوردستان.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
بەناوی
سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەت و تەواوی ستاف و ئەندامانی یەکێتی
ئافرەتانی کوردستانەوە جوانترین پیرۆزبایی لە هەڤاڵی خۆشەویستمان (سروە عارف
بەرزنجی) بەرپرسی ناوەندی بەرلینی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان دەکەین بەبۆنەی
هەڵبژاردنی بۆ کارگێری لقی ٦ی ئەوروپای پارتی دیموکراتی کوردستان.
جێگەی
فەخر و شانازییە بۆ ئێمەی ئافرەتان کە لە پارتێکدا خەبات دەکەین کە مەنهەجی
کارکردنی لەسەر رێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر دارێژراوە و باوەڕی تەواوی بە توانا و
لێهاتووییەکانی ئافرەتان هەیە، هەروەها لەسەرجەم بوارە جیاوازەکاندا بەشداری کارا
بە ئافرەتان دەکات و ڕۆڵی راستەقینەیان پێ دەبەخشێت، ئەمەش هێمای پێشکەوتنخوازییە
کە لە پارتی دیموکراتی کوردستاندا بەرجەستەبووە.
هەڤاڵ سروە بەرزنجی، ئافرەتێکی چالاک و ماندوونەناسە، دڵنیایین
لەم ئەرکەشدا سەرکەوتوو و سەرفراز دەبێت، وێنەیەکی شایستە لەکاری سیاسی و
کارەکتەری ئافرەتی سیاسی نیشان دەدات.
دووبارە پیرۆزە و بەهیوای سەرکەوتنی بەردەوام
یه‌كێتی
ئافره‌تانی كوردستان
9ی
11ی 2021