د. ڕێواز فایق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی کوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایى ئاڕاسته‌ی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان ده‌كات.
د. ڕێواز فایق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی کوردستان په‌یامێكی
پیرۆزبایى ئاڕاسته‌ی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان ده‌كات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی
په‌یامه‌كه‌یه:
بەبۆنەی (٦٩) شەست و نۆیەمین
ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان
ئاڕاستەی سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەت و سەرجەم ئەندامانی ڕێکخراوە تێکۆشەرەکەتان
دەکەین.
ھیواخوازین ئه‌م یاده ببێتە
سەرەتای وەرزێکی نوێی کارکردن لە کاری ڕێکخراوەییتان و بە گوڕوتینێکی نوێ و
ھاوچەرخ ھەنگاوی زیاتر بنێن بەرەو ئامانجە پیرۆز و بەدینەھاتووەکانی ژنان لە
سەرجەم بوارەکانی ژیاندا، بە جۆرێک کار و چالاکییەکانی داھاتووتان مێژووی پڕ لە
خەبات و تێکۆشانی کاری ڕێکخراوەییتان پڕشنگدارتر بکات و پێکەوە لەگەڵ ڕێکخراوەکانی
تری ئافرەتان و ژنان پەرە بەکاری هاوبەش بدەن.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەم،
ھەمیشە سەرکەوتوو و سەرفرازبن.
د. ڕێواز فایق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان
٢٠٢١/١٢/١١