برایهكی (مونیره) سزای زیندانی ههتا ههتایی بهسهردا سهپێندرا
دادگایی تاوانەکانی گەرمیان سزایی زیندانی
هەتاهەتایی بەسەر یەکێک لە براکانی مونیرە سەپاند کە لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی
رابردو هەواڵی کوشتنی لە کەلار لە لەلایەن سێ برایەوە کاردانەوەی گەورەی لێکەوتەوە،
پۆلیس ئەو کات رایگەیاند دوای دەستگیرکردنی سێ برایی 'مونیرە' بە تۆمەتی کوشتنی
دانیان بە تاوانەکەیانداوە، بەڵام لە ئێستادا دادگا بڕیاری ئازادکردنی بۆ دو
براکەی تری دەرکردوە.
ساڵی رابردو لە شەوێکی باراناویدا (
٢٠/١١/٢٠٢٠) لە گەرەکی شارەوانی ٢ لە قەزای کەلار، بە هۆی قیژەو ناڵەی مناڵە سێ ساڵانەکەی
ماڵە درواسێیەکەیان دەچیتە ماڵەکەی مونیرە
دەبینێت تەرمەکەی بە پەتەوە هەڵواسراوە، بڵاوبونەوەی هەواڵەکەی وایکرد سەرۆکی
حکومەت و جێگرەکەی و کۆنسوڵی ئەمریکا بێنێتە دەنگ بە دەرکردنی بەیاننامهی هاوخەمی
و دواکردنی بە سزاگەیاندنی بکەرانی.
عەلی جەمال، وتەبیژی پۆلیسی گەرمیان لە لێدوانێکدا ئەوەی ئاشکراکرد،
دوای ئهوهی کەیسەکەیان ناردوەتە دادگا بە پێی مادهی ١٠٤لە یاسایی سزادانی عێراقی
حوكمی ههتاههتایی بۆ یهكێك له بكوژهكان دهركراوە.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان وتیشی: چوار
كهس دهستی ههبوه لهم تاوانهدا ئەو کات دەستگیرکران، لە ئێستادا به بریاری
دادگا سیانیان ئازادکراون،کە دوبرای و دەستگیرانکەی بون.
لە کاتی دەستگیرکردنی دو براکەی دیکەی، دانیان بەوەدا نابو کە بە هاوبەشی
تاوانەکەیان ئەنجامداوە.
بە پێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوە فەرمیەکان
ئاشکرا کراوە بە پێی بەڵگەکانی ناو دادگا تەنها یەک برای وەک تاوانبار ناساندوە وەک
بکەری تاوانەکە، هەروەک مناڵەکانیان دوای روداوەکە براونەتە خانەی بێ سەرپەرشتانی
سلێمانی، بەهۆی ئەوەی هیچکام لە خێزانەکانی دایکی'مونیرە' و باوکی ئامادەنەبون بەخێویان
بکەن.