یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان، ۆرك شۆپێكی سازكرد

کوردستان
11/01/2022


رێکەوتی ١٠ی ١ی ٢٠٢٢؛ بە ئامادەبوونی بەرێز (ئەڤین ھروری) ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی دەستەی رێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەسەرپەرشتی بەشی جەماوەرییەکانی بارەگای بارزانی، یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان ۆرکشۆپی (چۆنیەتی پەیکەری رێکخراوەیی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان) سازکرد.

لە ۆرکشۆپەکەدا بەرێز بەرپرسی دەستە وتارێکی پێشکەشکردو و باسی لە رۆڵ و گرنگی بە دامەزراوەییکردنی رێکخراوەکانکرد.ھەروەھا بەرێز مەردان خدر بەرپرسی بەشی جەماوەرییەکانی بارەگای بارزانی وتارێکی پێشکەشکرد.
دواتر بەرێز د.ڤیان سلێمان سکرتێری رێکخراوەمان پێشنیار وبۆچونی مەکتەبی سکرتارییەتی تایبەت بە پەیکەری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان خستەڕوو.
پاشان راپۆرتی ئەنجومەنەکانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان خوێندرانەوە و تیم گروپ پێکھێنرا و گفتوگۆ کرا لەسەر شێوازی پەیکەری رێکخراوەیی ئافرەتان.
ھەڤاڵ سنەوبەر سابیر بەرپرسی فایلی ئافرەتان و ھەڤاڵ شاران تەھا ئەندامانی دەستە و بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەت و بەرپرسانی ئەنجومەنەکانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان ئامادەبوون.

Designed and developed by AVESTA GROUP