کەی ئافرەتی سکپڕ نابێت بەڕۆژووبێت؟
ئەو حاڵەتە نەخۆشییانە چین کە ئافرەتی سکپر دەتوانێت تێیدا بەڕۆژوو نەبێت.
۱ـ پەستانی دابەزینی خوێنی سەرەوە بۆ خوار (۱٠٠ملیم جیوە)، چونکە ئەم دابەزینە دەبێتە هۆی هەستکردن بە بورانەوە.
۲ـ ڕشانەوەی کاتی، بەتایبەت لە سێ مانگی یەکەمی سکپریدا.
۳ـ ژەهراوی بوونی کاتی سکپری، کە تێیدا خوێن بەرزدەبێتەوە.
٤ـ دابەزینی ڕێژەی شەکر لە خوێندا.
۵ـ بوونی نەخۆشییەکی ئەندامی لە ژێر سەرپەرشتی پزیشکێکی چارەسەرسازیدا.
بە پێی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، بابەتی ڕۆژووگرتنی ئافرەتی سکپر لە مانگی ڕەمەزاندا پەیوەستە بە تەندروستی دایکەکە و کۆرپەلەکەی، وەئەگەر نیشانە و شیکارییە سەرجێیەکان نیشانیاندا کە تەندروستیان باشە ئەوا پزیشک ڕێگا بە دایکەکە دەدات بەڕۆژووبێت.