ئافرەتان بەشێكی گەورەی بازاڕی كار لە شوێنە گەشتیارییەكان پێكدەهێنن

کوردستان
10/05/2022

ئافرەتان بەشێكی گەورەی بازاڕی كار لە شوێنە گەشتیارییە پێكدەهێنن

سەرەڕای ئاستەنگ و بەربەستە كۆمەڵایەتییەكان، لەگەڵ بوژانەوەی كەرتی گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان، ئافرەتان توانیویانە لەم كەرتەش كار بۆ خۆیان دەستەبەربكەن.

گەر دەڤەری باڵەكایەتی بە نموونە وەربگرین، دەبینین لە ناوچە گەشتیارییەكانی ئەم دەڤەرە چەندین ئافرەت هەر لە ماڵەوە کاردەکەن و بەرهەمە دەستیەکانیان وەك (شیرنەمەنی، نانی تیری، کاری دەستی)، بۆ شوینە گەشتیارییەکان دەبەن.

حەلیمە حەسەن، كە یەكێكە لە ئافرەتە خاوەنکارەكانی ئەم دەڤەرە، بە "تۆری میدیایی هێلین"ی وت: "ڕۆژانە نانی هەورامی دروست دەکات و خۆی دەیباتە شوێنە گەشتیارییەکان و بەهۆی تامی جیاوازی نانەكەیەوە، کڕیار و گەشتیارێکی زۆر ڕووی تێدەکات."

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، "لەڕێگای کارەكەیەوە توانیویەتی بژێوی ژیانی خۆی و منداڵەکانی دابین بكات و دەشڵێت، هیوادارم ئافرەتانی دیكەش هەوڵ بدەن زیاتر دەربکەن و کاربکەن، بۆ ئەوەی ببنە خاوەنی داهاتی سەربەخۆی خۆیان."

پەرێز قادر

Designed and developed by AVESTA GROUP