ژمارەیەك پەرستارى ئافرەت لە مێرگەسوور خۆبەخشانە چاودێری نەخۆش دەكەن

کوردستان
12/05/2022

ژمارەیەك پەرستارى ئافرەت لە مێرگەسوور خۆبەخشانە چاودێری نەخۆش دەكەن

ژمارەیەك پەرستارى ئافرەتی شارۆچكەی مێرگەسوور ماوەی سێ ساڵە بێ دابڕان لە نەخۆشخانەی شارۆچكەكە خۆبەخشانە چاودێری نەخۆش دەكەن.

ئاوات عەبدوڵا، كە یەكێكە لە ئافرەتە خۆبەخشەكان و دەرچووی بەشی پەرستاری پەیمانگای تەكنیكی سۆرانە بە تۆڕی میدیایی "هێلین"ی وت، "زۆر خۆشحاڵم كە دەتوانم خزمەتی ئافرەتانی دەڤەرەكەم بم."

دەشڵێت، "پەرستار پێویستە خۆشەویستی بۆ كارەكەی هەبێت، ئەگینا ناتوانێت بەرگەی قورسیەكان بگرێت و بەردەوامی بە ئەركەكەی بدات."

باس لەوەشدەكات، "هەموو ئەوانەی ڕۆڵی پەرستاری و چاودێریكردنی نەخۆش دەبینن، پێوستە نهێنی پارێزبن و تایبەتمەندی نەخۆش بپارێزن، كە ئەوە بنەمای سەرەكی هەموو پیشەیەكە."

داواشدەكات، "حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاوڕێك لە خۆبەخشانی مێرگەسوور و ئەو توێژانەی دیكە بداتەوە، كە خۆبەخشانە خزمەت دەكەن لە بوارە جیاجیاكاندا، بۆ ئەوەی بتوانن خزمەتی زیاتر بكەن لەداهاتوودا."

نیگار نەجات

Designed and developed by AVESTA GROUP