هەشتەمین کۆنفرانسی قوتابی لە زنکۆی سۆران بەڕێوەچوو
هەشتەمین کۆنفرانسی قوتابی لە زنکۆی سۆران بەڕێوەچوو
ڕۆژی چوارشه‌ممە، ۱٨ـی ئایاری ٢٠٢٢، ڕۆژی یەکەمی هه‌شته‌مین كۆنفڕانسی قوتابی لە زانکۆی سۆران لە ژێر درووشمی "بەربەستەکان تێکدەشکێنین" به‌ڕێوه‌چوو.
كۆنفڕانسی قوتابی، كۆنفڕانسێكی ساڵانه‌ی قوتابیانی زانكۆی سۆرانه، ئەم کۆنفڕانسە ساڵانە ئەنجامدەدرێت و تیایدا قوتابیانی زانکۆی سۆران توێژینەوەکانیان پێشکەش دەکەن، ئەمەش دەرفەتێکە بۆ قوتابیان تا له ڕێگه‌ی بیرۆكه و به‌رهه‌مه هزرییه‌كانیانەوە ده‌ستنیشانی كێشه‌كان بكه‌ن و پێشنیازی گونجاو پێشكه‌ش بكه‌ن.
هه‌روه‌ها، هه‌لێكه بۆ کەرتی تایبەت و بەگشتیی کۆمەڵگا، تا لە نزیکەوە ئاگاداری کاروچالاکییه زانستییەکانی قوتابیانی زانکۆ بن، لەم ڕێگەیەشەوە هەردوولا باشتر سوود لە یەکتری وەردەگرن.
شایانی ئاماژە پێکردنە لە کۆنفراسەکەدا، ئافرەتان بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەشداربوون، لە کۆی 86 توێژەر 50 توێژەر کچ بوو.