گەوەرەترين پێشانگای کتێب لە زانکۆی سۆران کرايەوە

کوردستان
23/05/2022

گەوەرەترين پێشانگای کتێب لە زانکۆی سۆران کرايەوە

یەکەمین ڕۆژی پێشەنگای کتێب بە بەشداری 12 دەزگای بەناوبانگی چاپ و بڵاوکراوە لە زانکۆی سۆران کرایەوە، ئەم پێشەنگایەش بۆ ماوەی 3 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، 23ی ئایاری 2022; لەژێر چاودێریی زانکۆی سۆران، گەورەترین پێشانگای کتێب لە کەمپەسی زانکۆی سۆران، بە بەشداری 12 دەزگای بەناوبانگی چاپ و بڵاوکراوەی کتێب لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کرایەوە، لەپێشانگايەکەدا زیاتر لە 5 هەزار کتێب بەناونیشانی جیاواز خرایەڕوو.


بەشێک لەو دەزگا و چاپ و بڵاوکراوانەی کتێب کە لە پێشانگایەکەدا بەشداربوون، بریتین لە دەزگاکانی (موکریانی، سەردەم، ئەندێشە، تەفسیر، جەمال عیرفان، ڕێنما، ئەدیبان، مێخەک، نارین، کولتوور، کتێبخانەی هەڤاڵ و کتێبخانەی یادگار). 

بۆ یەکەمین جارە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پێشەنگایەکی ئاوا گەوەرە بکرێتەوە، بۆیە ئەمە دەبێتە دەرفەتێکی زێڕین بۆ قوتابیان و مامۆستایان و توێژەران تا بتوانن سەرچاوەی پێویست بۆ خوێندنەوەو توێژینەوەکانیان دەستیان بکەوێت.

Designed and developed by AVESTA GROUP