چەند ڕێنماییەک بۆ ئەوەی کێشی منداڵەکەت زیاد بکات
چۆن کێشی منداڵە ساوایەکەت زیاد دەکەیت؟
دایکان ئارەزوو دەکەن منداڵەکانیان جەستەیەکی تەندروستیان هەبێت و لاواز نەبن و ھەردەم پێیانخۆشە کێشی منداڵەکەیان باش بێت، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە دایکان ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکەن:
• خۆراکی قورس بە منداڵەکەت مەدە، بەتایبەتی ئەگەر تەمەنی لە ٦ مانگ بچووکتربوو ، چونکە ئەم خۆراکانە ڕێژەی کالۆریان کەمترە.
• پێویستە دایکەکە لە تەنیشت منداڵەکەی بخەوێت، چونکە دەبێتەھۆی زیادبوونی شیری دایک و پێدانی بە منداڵەکەی.
• لەشی منداڵەکە بشێلە چونکە ئەمە یارمەتیدەرە بۆ ھەرس کردنی خواردنەکە.
• تا دەکرێت ڕۆژانە منداڵەکە لەباوەش بگرە و ھاتووچۆی پێبکە و با پێستی بەر پێستت بکەوێت، چونکە ئەمە یارمەتیدەرە بۆ زیاد بوونی کێش.
• بەردەوام شیر بە منداڵەکە بدە و وا باشترە لە ھەر دوو کاتژمێر جارێک شیری پێبدەیت.
• ڕێگە بە منداڵەکەت بدە، با شیری لایەکی مەمکت بە تەواو بخوات و ئینجا لایەکی دیکە بخوات و پێویستە پەلە پەلی لێ نەکەیت و بە ئەسپایی خۆی ئەو کارە ئەنجام بدات.
• لەکاتی شیردانی سروشتی، مەمکت بشێلە بۆ ئەوەی بەتەواوەتی شیرەکە بە منداڵەکەت بگات.