کچێک لە (25)ەمین ڤیستیڤاڵی گەڵاوێژ پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

کوردستان
29/05/2022

کچێک لە (25)ەمین ڤیستیڤاڵی گەڵاوێژ پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

دوای چوار رۆژی پڕ لە چالاکیی ئەدەبی، (25)ەمین خولی فیستیڤاڵی گەلاوێژ لە شاری سلێمانی کۆتاییهات. چیرۆک و شیعر و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی، پێشبڕکێکانی ئەمجارەی ڤیستیڤالەکە بوو.

ئاریان سەلیم، یەکێکە لە بەشداربووانی ڤیستیڤاڵەکە و دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە، بە لێکۆلینەوەیەک لەژێر ناونیشانی (خەبات و تێکۆشانی نەتەوەی کورد لە باکووری کوردستان) بەشداری لە بیست و پێنجەمین فیستیڤاڵی گەڵاوێژ کرد و پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.

لە کۆی 110 بەرهەمی شیعری 11ی پەسندکراوە و چووەتە پێشبڕکێوە، لە 41 لێکۆڵینەوەش تەنها 7یان پەسەندکراون.

Designed and developed by AVESTA GROUP