خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه‌ له‌نێوان زانست و ئاییندا

کوردستان
14/06/2022

 ئەمرۆ رێکەوتی ١٤ی ٦ی ٢٠٢٢؛ چالاکییەک تایبەت بە گفتوگۆکردن و بڵاوکردنەوەی کتێبی (خەتەنەکردنی مێینە لەنێوان زانست و ئاییندا) لە ناوەندی رۆشنبیریی زین بەرێوەچوو کە لەلایەن ژمارەیەک لە پزیشک و مامۆستایانی ئایینی ئامادەکراوە.

لەسەرەتای مەراسیمەکەدا، بەرێز د.ڤیان سلێمان سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بە ووردی تیشکی خستە سەر ئەو دیاردە کلتورییەی کە لەرابردوو و تەنانەت لەئێستادا ھەیە و چۆن کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر جەستە و دەروونی ئافرەتان، بۆ نەھێشتنی دەبێت بەھەموو لایەک ھەوڵ بدەین خێزان لەو کردارە نابەجێیە ھۆشیار بکەینەوە و رێگری لەئەنجامدانی بکەین.

پاشان لە پەنێڵێکدا، توێژەران ئاماژەیان بەچۆنیەتی و ئامانجی توێژینەوەیەکەیان کرد و ھەریەکەیان لەرووی پسپۆری خۆیەوە باسیان لێوە کرد.

Designed and developed by AVESTA GROUP