سه‌بریه‌ی مام ئه‌حمه‌د، خاوه‌ن مێژوویه‌كی پڕ شانازی
مێژووی یه‌كێتی
ئافره‌تانی كوردستان له‌سه‌ر توانا و لێهاتوویی هه‌زاره‌ها ئافره‌تی له‌خۆبوردوو و
ئازا و بوێر دروستبووه، ئه‌مه‌ش بۆته جێگه‌ی شانازی بۆ یه‌كێتیه‌كه و بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ش
كه به‌شدارن له‌بنیادنان و بره‌ودان به‌ره‌وتی كاركردنی رێكخراوی دایك، لێره‌دا
ئاماژه به ژیان و لێهاتوویی ئافره‌تێك ده‌كه‌ین كه رۆڵی دیاری له پێشكه‌وتن و
سه‌ركه‌وتنه‌كانی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان هه‌بووه، و خاوه‌ن مێژووییه‌ك پڕ
سه‌روه‌ری و شكۆمه‌ندییه، ئه‌و ئافره‌ته‌ش سه‌بری مام ئه‌حمه‌ده.
خاتوو (سەبریە
ئەحمەد قادر) ناسراو بە (سەبری مام ئەحمەد) لە ڕێکەوتی ٧/١/١٩٤٠ لە شاری سلێمانی گەڕەکی
حەوشی گەورە تەنیشت ماڵی شێخ محمودی نەمر لە دایکبووە، لە تەمەنی حەوت ساڵی چۆتە
قوتابخانە لەو کاتەدا خاتوو ناهیدەی شێخ سەلام مامۆستای خاتوو سەبریە و چەند هەڤالێکی
تری ئەو سەردەمە بووە.
خاتوو سەبریە بەهۆی ئەو زیرەکی و لێهاتوویەی لەو
تەمەنەدا هەیبووە لە لایەن خاتوو (ناهیدەی شێخ سەلام) بانگ دەکرێت و ئامهنەتی پێ
دەدرێت، ئەویش پێدانی بەیاننامەیەکە بەوەی بیبات بۆ بازاڕ و بە قوڵاپی قەسابخانهكاندا
هەڵیواسێت بە نهێنی بنەماڵە و خێزانەکەی، تا وای لێهات ئەم کارە ڕۆژانە دووبارە دەبۆوە
و بەردەوام بوو لە سەری. دواتریش لەگەڵ گەورەبوونی تەمەنی خزمەتی کردوە بە ڕێبازی
بارزانی نەمر تا ئێستاش لەسەر ئەو ڕێبازە بەردەوامە.
دواتر لە ساڵی ١٩٧٠ بۆ ١٩٧٤ بۆتە ئەندامی یه‌كێتی
ئافرەتانی كوردستان لقی سلێمانی دواتریش وەکو بەرپرسی ئافرەتان دەستی بە کارەکانی
کردووە، لە ڕێگه‌ی یەکێتی ئافرەتان خزمەتی بە پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لەلایەن
زەکیەی ئیسماعیل حەقی سكرتێری پێشووی یه‌كێتی ئافره‌تان بۆ مەبەستی ئه‌نجامدانی کۆنگرە بۆ شاری بەغداد بانگهێشتکراوە
، هەر لەو کۆنگرەیەشدا بەرپرسیارێتی لقی سلێمانی یه‌كێتی ئافرەتانیان پێدراوه،
دواتریش بە هۆی ئەو خۆشەویستی و هێز و توانایەی هەیبووە لە نزیکەوە بارزانی نه‌مری
بینیوە و داوای لێکردوە وەک ئافرەتێك لەو
سەردەمەدا ببێتە پێشمەرگە و خزمەت بە کورد و ڕێبازی بارزانی نەمر بکات، بەڵام بارزانی
نه‌مر داواكه‌ی په‌سه‌ند نه‌كردووه و داوای لێكردووه هەر لە ناو ڕیزەکانی یەکێتی
ئافرەتان بمێنێتەوە لەو ڕێگایەوە خزمەت بکات. لە ساڵی ٢٠٠٦ بەهۆی ناجێگیری باری تەندروستییه‌وه،
بەڕێزان سه‌رۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و بەرهەم ساڵح لە لەندەن سەردانی خاتوو
سەبریهیان کردوە، هەروەها لە ساڵی ٢٠١٠ بۆتە خاوەنی گەورەترین دیاری ئەوه‌ش دیاری
(مەدالیای زێڕینی بارزانی) بوو.
فریشته - سلێمانی