بەھێزی کچانی ئێستا، بەھێزی نەوەی ئایندەیە

کوردستان
30/08/2022

بە ئامادەبوونی هەڤاڵ ئاکۆ چاوشین ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی دەستەی ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکان و هەڤاڵانی یاوەری، نوێنەری نووسینگەی ڕێزدار جێگری سەرۆک، هەڤاڵانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی هەڵەبجە، بەرپرس و هەڤاڵانی لقەکانی (٤، ١١، ١٢، ٢١) ی پارتی دیموکراتی کوردستان و میوانانی دیکە، مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان خێوەتگەی هێزی کچانی بۆ کادیر و ئەندامانی سنوری ئەنجومەنەکانی سلێمانی، دەوروبەری سلێمانی، هەڵەبجە و ڕاپەڕین کردەوە.

ئامانج لە کردنەوەی ئەم خێوەتگەیە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و فیکری و پەرەپێدانی سەرچاوەی مرۆیی یەکێتی ئافرەتانی کورستانە، خێوەتگەکە ٣ ڕۆژ دەخایەنێت و چەندین سیمینار لەبارەی پرسەکانی نیشتمانی، سیاسی، ڕۆشنبیری جێندەری و پەرەپێدانی کەسایەتی بۆ بەشداربووان پێشکەش دەکرێت.

Designed and developed by AVESTA GROUP