قوتابیەكی زانكۆی سۆران بووه خاوەنی داهێنانێكی نێودەوڵەتی
ڤینۆس مشیر فارس، قوتابی خوێندنی باڵا/ ماستەر، لە سەنتەری توێژینەوەی
زانستیی زانكۆی سۆران، بە هاوكاری و هاوبەشی لەگەڵ هەریەكە لە پ. د. سەمیر مستەفا
حەمەد، سەرۆكی سەنتەری توێژینەوەی زانستی و پ. ی. د. عەزیز عەبدوڵڵا بەرزنجی، توێژینەوەیەكی
لە یەكێك لە گۆڤارە كاریگەرە نێودەوڵەتییەكان بڵاو كردەوە، بەناوی (Recente
patent on nanotechnology)، كە گۆڤارەكە تایبەتە بە داهێنانە تازەكانی
زانستی نانۆ.
پوختەی كاری داهێنانەكە لە بواری نانۆتەكنەلۆجییە و باس لە دروستكردنی تەنۆلكەی
نانۆی زیو دەكات لە بەها جیاوازەكانی pH و بەكارهێنانیان
لە هەڵمژینی ووزەی تیشكی خۆر بۆ گەرمكردنی ئاو، بەبێ بەكارهێنانی ووزەی كارەبا یاخود
گەرمی. لە بنچینەدا سوود لە تایبەتمەندی تەنۆلكەی زیو وەرگیراوە، كە بە ڕێگای سەوز لە پاڵاوتەی داری (شەنگەبی)
دروستكراوە و خاوەنی چەندین تایبەتمەندی كاریگەرە.
تەنۆلكە نانۆییە كانزاییەكان، بە گشتی توانای ئەوەیان هەیە بەهۆی بەرزی ڕووبەری
ڕووكار بۆ هەر یەكەیەكی قەبارە، زۆرترین تیشكی ڕووناكی هاتوو لە ڕێگەی دەوروبەری پێكهاتە
پلازمۆنییەكان هەڵبمژن و ناوەندەكە گەرم بكەن.
بۆ یەكەمین جارە لەسەر ئاستی كوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، قوتابییەکی
ماستەر ببێتە خاوەن داهێنانێكی لەم شێوەیە لە بواری نانۆتەكنەلۆجی.
سەنتەری توێژینەوەی زانستیی زانکۆی سۆران، یەکێکە لە سەنتەرە گرنگ و بایەخدارەکانی
زانکۆی سۆران، کە بە تاقیگە پێشکەوتووەکانی
بەھادار دەکەن.
دهۆك بهرۆژی - سۆران