كچێكی كوردستان، وەك دیارترین گەنجی سەركردەی ساڵ خەڵاتكرا
جان فیلار دری، قوتابی دەرچوو بەشی زانستە سیاسییەكان و پەیوەندی نێودەوڵەتی، بە میدیایی هێلین راگەیاند:" ئەمساڵ وەك دیارترین گەنجی سەركردەی ساڵ دیاریكرام.
لەلایەن گـۆڤارێكی نێودەوڵەتی و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیەوە وەك دیارترین گەنجی سەركردەی
ساڵی 2022 وە ".
بەخۆشحاڵی و شانازیەكی زۆرەوە لە لایەن گۆڤاری نێودەوڵەتی (LMA) لەنێو چەندین گەنجی سەركردەی بیانی لەسەر
ئاستی نێودەوڵەتی وەك گەنجێكی عێراق و (كورد)
هەڵبژێردرام وەك دیارترینی گەنجی سەركردەی ساڵ كە بەشانازییەوە ئەمە بۆجاری
دووەمە لە شاری سۆران كە بەشاری شەهیدان ناسراوە هەڵبژێردرێت و ئەم گۆڤارە لە چەندین ووڵاتی
ئەوڕۆپی و ئەفریقی و ئەمریكا كەوتە بەر دیدی خوێنەران".
لای
خۆیەوە لە بارەی گوڤارەكە دواو ووتی:" گـۆڤارەكە لە مانگی 10ی هەموو ساڵێك، كەسایەتی
و گەنجە دیار و چاڵاكەكان هەڵدەبژێرێ و خەڵات دەكات، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچە جیاوازەكان بۆ
هەر ووڵاتێك كەسایەتیەك هەڵدەبژێرن، بـۆ ئەمسـاڵیش لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی
كوردستان لە نێو چەندین گەنجی سەركردە و دیار بەندە هەڵبژێردرا وەك گەنجی سەركردە
و هەرە چاڵاكی سال "..
لەكۆتایدا
ئەو قوتابیە خەڵاتكراوە ئاماژەی بەوەشكرد:" هەڵبژاردنم لەو گۆڤارە دوای چاڵاكیە نێودەوڵەتیەكانم دێت كە بە هەردوو
شێوازی ئـونڵاین و ئـوفڵاین چاڵاكی بەردەوامم هەیە لەگەڵ گەنجانی لێهاتوو و كەسایەتی
و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان"