پهنێڵێ ریفراندۆم و رهههنده جیاوازهكانی، بهرێوهچوو
مەکتەبی
سکرتاریەتی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بەبۆنەی پێنجەمین ساڵیادی ریفراندۆمی
سەربەخۆیی کوردستانەوە،بە ئامادەبوونی بەرپرسان لە ئۆرگانەکانی حیزب و ناوەندە
جیاجیاکان، نووسەر و کەسایەتیەکان، ڕێوڕەسمێکی ئەنجامدا.
سەرەتا ھەڤاڵ (
د.ڤیان سلێمان) وتەیەکی پێشکەش کرد و تیشکی خستەسەر گرنگی ڕیفراندۆم و کاریگەرییە
دەروونی و مەعنەوییەکانی لەسەر کەسایەتی تاکی کورد و کوردستانی و گرنگی ئەو
ڕووداوە مەزنە وەک بەڵگەنامەیەکی فەرمی بۆ ئێستا و بۆ ئایندەی گەلەکەمان.
پاشان فیچەرێک
لەسەر ڕۆڵی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لەسەرخستنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی نمایش کرا.
پەنێڵێک
بەناونیشانی ( ریفراندۆم و رەھەندە جیاوازەکانی) ئەنجامدرا کە تەوەرەکانی
بریتیبوون لە تیشک خستنەسەر ئەرک و مەھامی ئافرەتان و بەشداریکردنیان لەھەڵمەتی
سەرخستنی ریفراندۆم لەلایەن بەرێز ( د.میادە نەجار) تاوتوێ کرا.
ھەروەھا
کاریگەری راگەیاندن لەریفراندۆم و چۆنیەتی تسویقکردنی ئەو پرسە لەلایەن بەرێز (
دڵشاد مستەفا وەسانی)ەوە گفتوگۆی لەسەر کرا. تەوەری سێھەم باسکردن بوو لەسەر
گشتپرسی مافی چارەی خۆنوسین لە بەڵگەو دۆکیۆمێنتە نێودەوڵەتییەکان لەلایەن بەرێز (
نەدا مێرگەسوری) پێشکەشکرا.